كامێرای ئەكشنی سۆنی بە كوالیتی K4

كامێرای ئەكشنی سۆنی بە كوالیتی K4
كۆمپانیای سۆنی لە بواری تەكنەلۆژیای نوێدا كۆمپانیایەكی ناسراوە و بەناوبانگە، بەتایبەتی لە بەرهەمهێنانی كامێرای دیجیتالیدا، دیارە بەر لە كامێرای دیجیتالیش لە كامێرای ئەنالۆگیشدا سەركەوتوو بوو.
ئەو كۆمپانیای ژاپۆنییە بەم دواییە كامێرایەكی ئەكشنی بەناوی FDR-X300R بەرهەم هێناوە، كە دەتوانێت لە كاتی جوڵەدا جوانترین وێنە و فیلم هەڵبگرێ بێ ئەوەی كە بە جوڵە وێنەكان تێك بچن.. ئەم جۆرە تەكنەلۆژییە بۆ یەكەمجارە لەلایەن سۆنی تاقی دەكرێتەوە. هەربۆیە دەتوانی لەسەر ئۆتۆمبیل، پایسكل و ئامێرەكانی دیكەی گواستنەوەی خێرا دابندرێ.. هەروەها شاشەیەكی بچووكی لەگەڵدایە كە وەك كاتژمێرێك لە دەست دەخرێت و بە هۆیەوە دەتوانی كۆنتڕۆڵی كامێراكە بكەی، جگە لەوەش بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەتییەوە كە دەخرێتە سەر مۆبایل بە ئاسانی كۆنتڕۆڵی كامێراكە دەكرێت. شایانی ئاماژە پێدانە كوالیتی كامێراكە لەكاتی فیلمگرتندا K4ە. مایكێكی بەهێزی هەیە كە بۆ شوێنە قەرەباڵغەكان گونجاوە و دەنگە دەنگ ناهێڵێت و تۆماری ناكات، بۆ نموونە ئەگەر گڤەی با بێت و تۆش بتهەوێ فیلم هەڵبگریەوە دەنگی بایەكە تۆمار ناكات. دەتوانی كامێراكە بۆ قوڵایی ئاو بەری و بێ گرفت وێنە و فیلم هەڵبگریەوە.
Top