کۆمپانیای بلاکبێری له دروست کردنی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکان دەکشێتەوە!
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە کۆمپانیاکە لە دروستکردنی مۆبایلی هۆشمەند بکشێتەوە، بەڵکو بەردەوام دەبێت لە دانان و گەشەپێدانی نەرمەواڵەی مۆبایلەکانی لەسەر بنچینەی سیستەمی ئەندرۆید.
کۆمپانیای BlackBerry ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن و ئامادەکردنی نوێترین بەرهەمی خۆی کە ئەویش BlackBerry DTEK50 یە، وە بلاک بێری ستراتیجی کشانەوەی ڕەقەکاڵای مۆبایلە هۆشمەندەکان لەم مۆبایلەیدا جێبەجێ دەکات کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەوانەیە ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەرەکەی لە لایەن کۆمپانیای Alcatelـەوە بێت.
سەرچاوە www.kitn.net
