كاتژمێر و دەستبەندی هۆشمەند بۆ گەورە ساڵان گەلێكن، هەرچەندە منداڵانیش لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا لەبیر نەكراون و بەڵكو لە گەورەكان زیاتر ئامێری هۆشمەندیان هەیە، یەكێك لەو ئامێرانە دەستبەندی هۆشمەندی جۆری move trackە، ئەم دەستبەندە جگە لەوەی كە بۆ منداڵان سەرنج راكێشە، دەتوانێت شوینی هەنووكەی منداڵەكە بۆ دایك و باوكیان دەستنیشان بكات، تەنانەت ئەگەر پێویستیشی كرد سەرپەرشتیارانی منداڵ دەتوانن بە دەنگ پەیامیان بۆ بنێرن. لەم دەستبەندەدا دەتوانێ ژمارەی دە كەسی تێدا تۆمار بكرێ كە هەركاتێك پێویستی كرد پەیوەندی پێوەبگرن. وەك ژمارەی دایك و باوك و ناوەندەكانی پۆلیس و ئێمرجنسی.. دەستبەندەكە پشتیوانی لە سیستەمی wifi,gps, gsm دەكات.