زانـیـاری دەربــــارەی (VIRUS, WORM, TROJAN HORSE, BOTNET ,SPYWARE)

زانـیـاری دەربــــارەی (VIRUS, WORM, TROJAN HORSE, BOTNET ,SPYWARE)
(MALICIOUS SOFTWARE) یان (MALWARE) وشەیەکی گشتی یە بەمانای جۆری جیاواز لەتێکدان و پڕۆگرامی نەخواستراو دێ. لەبواری پاراستنی کۆمپیوتەر و زانیاری دا بەهەموو ئەو بەهەموو ئەو پڕۆگرامانە دەگوترێ کە دێنە ناو سیستمی کۆمپیوتەر بێ ئەوەی بەکارهێنەر پێی بزانێ.

دەبن بە سێ کۆمەڵەوە: 1-بڵاوبوونەوە بەناو سیستم، نم(VIRUSES AND WORMS). 2-خۆشاردنەوە لەناو سیستم، نم(TROJAN HORSES). 3-سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرەوە، نم(SPAMS, SPYWARE, AND BOTNET).

کۆمەڵەی یــــەکــەم: (VIRUSES،WORMS)

virus-infected-laptop

(VIRUS) ڤایرۆسەکان: ئەوانە بەشێوەیەکی نهێنی خۆیان دەنوسێنن بە دۆکیومێنت و پڕۆگرامی دیکە وەکاتێک هەرکات ئەوان ئیشیان پێکرا ڤایرۆسەکانیش دەست دەکەن بە ئیشی خۆیان و دروستکردنی کێشە. # دەبێتەهــۆی: نیشاندانی نامەی بێزارکەر، سڕینەوەی فایلەکانت ، وە تێکدانی کۆمپیوتەرەکەت بە بەردەوامی،هەتا لەکارخستنی سیستمی بەرگری کۆمپیوتەرەکەت. # ڕێـگـەی بــڵاوبـوونەوە: بەهیچ شێوەیەک لەخۆیانەوە بڵاو نابنەوە و ناچنە ناو کۆمپیوتەرێکی دیکە تا ئەوکاتەی تۆ ئیشیان لەسەر نەکەی ، یان فایل و پڕۆگرامە پشت پێ بەستراوەکان دەست نەکەن بە ئیش.

(WORM) کرمەکان: ئەوانە هەڵدەستن بە دۆزینەوەی درز و کەلێنی پڕۆگرام و سیستمی کارپێکەر(OPERATION SYSTEM) دواتر کۆپیەکی زۆر لەخۆیان بڵاودەکەنەوە لەناو سیستم. # دەبێتەهــۆی: سڕینەوەی فایلەکان، بەکارهێنانی ڕام ، پڕۆسیسەر ، هاردیسک. بەمەش جێگەیەکی زۆر دەگرن و دەبنەهۆی خاوبوونەوەیەکی بەرچاو، لەهەمووی ترسناکتر ڕێگە بە هێرشکەرە ئەلیکتڕۆنیەکان دەدات تا لەدوورەوە کۆنتڕۆڵی کۆمپیوتەری توش بوو بکەن.! # ڕێـگـەی بــڵاوبـوونەوە: پشت بەهیچ پڕۆگرام و فایلێک نابەستێ و بەشێوەیەکی خودکارانەش کۆپی لەخۆی هەڵدەگرێ و دەینێرێت بۆ شوێنی دیکە لە ڕێگەی ڕایەڵە و ئینتەرنێتەوە.

کۆمەڵەی دووەم: (TROJAN HORSES)

پڕۆگرامن، کۆدی Trojan-Horseشاراوەیان تێدایە و بۆ ئیشی ڕێکلام و دزین بەکاردێن بەشێوەیەکی سەرەکی،وە وادەردەکەون کەئیشێکی دیاری کراو دەکەن یاخوود لەوبەرنامانەن کە زانیارییان لێ وەدەست دێ ، بەڵام لەژێرەوە ئیشی دیکە دەکەن. نمونەی ئەو بەرنامانە: حاسیبە ، ڕۆژ ژمێر، بەرنامەی پشکنینی کۆمپیوتەر بۆ هەبوونی ڤایرۆس ، یان خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر، یان پشکنینی سەرهێڵی…هتد. # دەبـێـتـەهــۆی: دزین و بردنی زانیاری گەلی وەک: وشەی نهێنی کۆمپیوتەر یان وێب سایتەکان ، وە ژمارەی حسابی بانقی ،دواتر گواستنەوەی بۆ کەسی بەکارهێنەر لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە. # ڕێـگـەی بــڵاوبـوونەوە: بڵاو نابنەوە لە خۆیانەوە.

کۆمەڵەی ســـێ یــەم: ( SPYWARE, BOTNET):

Botnet

(BOTNET) توشبوونی کۆمپیوتەرە بە پڕۆگرامێک کە ڕێگە بە هێرشکەر دەدات لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی بکا، وە ئیش بە کۆمپویتەرەکە بکات. # دەبـێـتـەهــۆی: توشبوونی کۆمپیوتەر بە هەموو ئەوانەی باسکرا.

(SPYWARE) پڕۆگرامێکە دەبێتە هۆی دزین و بردنی زانیاری ، بێ ڕەزامەندی بەکارهێنەر، بەکاردێت لەبواری ڕیكلام و کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنەر ، گۆڕانکاری کردن لە رێکخستنی سیستمی کۆمپیوتەر. # دەبـێـتـەهــۆی: کەمکردنەوەی توانای کۆمپیوتەر ، ناجێگیری کۆمپیوتەر ، دابەزاندنی بڕاوسەر و توڵبار لەخۆوە ، گۆڕینی لاپەڕەی سەرەکی بڕاوسەرەکان ، لەخۆوە کرانەوەی لاپەڕەی نوێ لەناو بڕاوسەرەکاندا.

سەرچاوە techeye.org
Top