ئەمڕۆ ١٨ ساڵ بەسەر تەمەنی گووگڵ تێدەپەڕێت.
بەگوێرەی مێژووی کۆمپانیا دەردەکەوێت کە دۆمەینی Google.com لە ١٥ی مانگی ٩ تۆمارکراوە و لە ٤ی مانگی ٩ی ١٩٩٨ی وەکو کۆمپانیا فایلی پێشکەش بەحکومەت کردووە. بەڵام دیسانەوە هۆکاری دیاریکردنی ٢٧ی مانگی ٩ وەکو ڕۆژی ساڵیاد ڕوون نییە و بە ناڕوونی ماوەتەوە. ئەمە هەرچەندە لێکدانەوەی جیا جیا هەن بۆ نمونە یەکێک لە لێکدانەوەکان دەڵێت لەبەرئەوەیە کە کۆمپانیای گووگڵ بەتەواوی لە ٢٧٩٢٠٠٢ جێگیربووە و ئەمڕۆژە کراوەتە ڕۆژی جێگیری ساڵیادی کۆمپانیای گووگڵ. کەواتە ئەمە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە گووگڵ لە ٢٧ی مانگی ٩ ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی دەگێرێت.
شایەنی باسە، بۆ ئەم جارەی ساڵیادی گووگڵ، ئەم جووڵەیەی لەسەر پەڕی سەرەکی خۆی داناوە کە لەلایەن Gerben Steenks دیزایین کراوە و لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بینەری بن:
https://www.youtube.com/watch?v=vf4jzM6Kte4
سەرچاوە www.kitn.net
