کۆمپانیای Gresso ئایفۆنێکی ٧ـی ڕووپۆشکراوی بە ئەڵماس بە نرخی ٥٠٠ هەزار دۆلار ڕاگەیاند
بەپێی لێدوانەکانی کۆمپانیای ناویراو، ئەم وەشانە نایابە لەم مۆبایلە لە ١٤٥٠ ئەڵماسی ڕەش بە کۆی گشتی عیاری ١٠٢، وە سەرەکانی لە تیتانیۆمی گروپی پێنجەم درووست کراوە، وە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەنها ٣ مۆبایلی لەم جۆر و تایبەتمەندییە بەرهەمهێناوە کە کۆی تێچووی هەر مۆبایلێک ٥٠٠ هەزار دۆلارە کە دەکاتە نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، وە بیستۆکی ئەم مۆبایلە بە ٣٠ ئەڵماسی ڕەنگی ڕەش ڕووپۆش کراوە.
شایەنی باسە نرخی ئەو مۆبایلە لە بازاڕەکان ناگاتە ١٠٠٠$ـی ئەمریکی لە کاتێکدا ئەم مۆبایلە بە نرخی ٥٠٠ هەزار دۆلار دەکریت دەتوانی بەم بڕە پارەیە هەلیکۆپتەری نوێ و هەندێک هەلیکۆپتەری بەکارهاتوو یان ئۆتۆمبێلی جۆری فیراری ٤٦٨ ئیتاڵی بکرێت.
سەرچاوە www.kitn.net
