ئێمە بە زۆری پرۆگرامی فۆتۆشۆپ وەك گرنگترین پرۆگرامی دەستكاری كردنی وێنە و كاری گرافیكی دەبینین.. راستە پرۆگرامەكە بەهێزە بەڵام زۆر پرۆگرامی هاوشێوەی ئەویش هەن.. بەڵام پرۆگرامەكانی كۆمپانیای corelیش لەریزی فۆتۆشۆپ دا دەبن. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی PaintShop یە. پرۆگرامێكی بەهێز بە تواناگەلێكی زۆرەوە، پشتیوانی كردن لە گشت جۆرە فۆرماتێك لە وێنەوە بگرە هەتا فایلی دەنگ و رەنگی. زۆر لە گرافیستە پیشەییەكان ئەو بە باشتر لە فۆتۆشۆپ دادەنێن. سەدان ئێفكتی جوان و سەرنج راكێشی تێدایە. ئەمانەی خوارەوە بە گشتی بەشێكن لە تایبەتمەندییەكانی:
- دەستكاری كردنی وێنە، مۆزیك فیلم..
- پشتیوانی كردن لە زۆربەی فۆرماتەكان.
- پشتیوانی كردن لە فۆرماتی RAW كەتایبەتی كامێرا دیجیتالیەكانە.
- ئەنجامدانی كارەكان بەشێوەی گروپ و هاوكات.
- دروستكردنی ئەلبۆمی دیجیتالی و زۆر تایبەتمەندی دیكە.....