ویندۆز 10 لە بەفرگرێكی سمارتدا

ویندۆز 10 لە بەفرگرێكی سمارتدا
هەموو ئامێرە تەكنەلۆژییەكان بەرەو سمارت و هۆشمەندی دەچن، ئێستاكە بەفرگر (ثلاجه) هەر ئەوە نییە كە كەلوپەلەكان بە ساردی بهێڵێتەوەو نەهێڵێت تێك بچن.. ئێستاكە بەفرگرە سمارتەكان جگە لەوەی ئەركی بەفرگرێكی ئاسایی ئەنجام دەدەن، ئاگادارت دەكەنەوە لە تێكچوونی كەلوپەلەكانیش لەوەش گرنگتر بەفرگری LG یە كە بە LG Smart Instaview Signature ناسراوە، بەفرگرەكە سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە، بەكارهێنەر دەتوانێت مێژووی تێكچوونی كەلوپلەكان بنوسێ و كاتێكیان بۆ دیاری بكا، هەروەها دەتوانێ خاڵەكانی تەندروستی و بەرنامەی رێژیمی خۆراكی بۆ خۆی دابنێ و یان یادداشت بۆ ئەندامانی دیكەی ماڵەوە بنووسێ.. كابانی ماڵ دەتوانێ هەر لە بەفرگرەكە سایتەكانی تایبەت بە چێشت لێنان بكاتەوە. یان فیلمێك سەیر بكات، یان یارییەك بكات. دەتوانی فەرمانەكان بە دەنگ بە بەفرگرەكە بڵێی.
Top