ئێل جی و بڵندگۆی 360 پلە

ئێل جی و بڵندگۆی 360 پلە
كۆمپانیای ئێل جی ئەمساڵ كۆمەڵێك سپیكەری تایبەتی بڵاو كردەوە كە بە شێوەی 360 پلە واتە بە هەر چوار دەوری خۆیاندا دەنگ بڵاودەكەنەوە، بڵندگۆكانی PH2, PH3, PH4 ئەو بڵندگۆیانەن كە ئێل جی لە پێشانگای ساڵانەی IFA خستبووینەڕوو.
لە نێوان ئەو سێ مۆدێلەدا PH2 بچووكترینیانە و بەقەد تۆپێكی بچووك دەبێت، كێشێكی كەمی هەیە و بە ئاو تێكناچێت. بۆ ئەوانەی كە خەریكی وەرزش و جوڵەن زۆر گونجاوە.
مۆدێلی PH3 لە بواری دیزاین و توانا جیاوازە، زیاتر وەك مۆمێك دەچێت كە داگیرسابێ. بەشە داگیرساوەكە بە چەند رەنگێكی جۆراوجۆر دەگۆڕدرێت.
جۆری سێیەم واتە PH4 زۆر وەك سپیكەری جۆری Ue boom, JBL flip دەچێت. لەوانی دیكە گەورەترە و دەنگیشی بەرزترە. ئەمپلی فایرەكەی 16 واتە. هەرسێ سپیكەرەكە سیستەمی بلوتوس و جاكیان هەیە بە ئاسانی لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە پەیوەند دەدرێن.
Top