تا پێوی جۆری (Flo)

تا پێوی جۆری (Flo)
تا پێوی جۆری (فلۆ) كاركردی جێگای سەرنجە بۆ سوود وەرگرتن لەو تا پێوە پێویست بەوە ناكات لە جەستەی نەخۆشەكە نزیك بكرێتەوە. بەڵكو دەتواندرێ لە ناوچەوانی نەخۆشەكە نزیك بكرێتەوە، لە كەمتر لە چركەیەكدا گەرمی و تای نەخۆشەكە بزاندرێ. ئیدی پێویست ناكات نەخۆش لە خەو هەوستێنی بەتایبەتی كە منداڵ بێت. رەنگی سەوز بە مانای ئەوەیە كە نەخۆشەكە ئاساییە و رەنگی سووریش نیشاندەری تایە.. (فلۆ) نە تەنیا بۆ نەخۆش بەڵكو بۆ گەرمی شتی دیكەش سوودی لێوەردەگیرێ، وەك گەرمی شیر، ئاوی حەمام. بە سوود وەرگرتن لە پرۆگرامێك كە بۆ ئەو تا پێوە داندراوە، دەتوانرێ بۆ هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە پرۆفایلێكی بە جیا دروست بكەی و زانیاری سەبارەت بە گەرمی لەشیان لەخۆیدا تۆمار بكات.
Top