مۆبایلێك 139 رۆژ بەبێ‌ شەحن كردنەوە كاردەكات

مۆبایلێك 139 رۆژ بەبێ‌ شەحن كردنەوە كاردەكات
بازاڕەكانی تەكنەلۆژیا لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامن لەسەر داهێنانكاری، هەریەكەیان كێبڕكێ‌ دەكەن بۆ نمایش كردنی نوێترین بەرهەمەكانیان.
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن، كۆمپانیای (فیلیپس) ی هۆڵەندی نموونەیەكی نوێی لەمۆبایلێكی زیرەك نمایش كردووە كە توانای هەیە تاكو چوار مانگ و نیو بەبێ‌ شەحن كردنەوە كاربكات.
ئەو مۆبایلە ناوی (خینیوم ئی 570) یەو توانای هەیە بۆ ماوەی (139) رۆژ بەبێ‌ شەحن كردنەوە كاربكات.
پێكهاتەی ئەو مۆبایلە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

شاشەكەی (2.8) ئینجە

روونییەكەی (240 x 320) پێكسڵە

میمۆرییەكەی دەرەوەی (64) گێگەبایتە

میمۆرییەكەی ناوەوەی (128) مێگەبایتە

دەتوانیت میمۆرییەكەی ناوەوەی تاكو (32) گێگەبایت زیاد بكەیت

بەرگی دەرەوەی لاستیكیە

هێزی پاترییەكەی (3160) میللی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا

كێشەكەی (156) گرامە

سەرچاوە techeye.org
Top