نەرمەواڵەی Mobizen کاری چیە؟ و بۆ چی بەکاردێت!

نەرمەواڵەی Mobizen کاری چیە؟ و بۆ چی بەکاردێت!
Mobizon دابەش دەبێت بۆ دوو بەش (Mobizen Mirroring و Mobizen Screen recorder) ئەوەی یەکەمیان کاری گواستنەوەی ڕوونەمای موبایلە بۆ سەر کۆمپیوتەر و ئەوی دووەمیشیان ڕوونەمای ئامێرەکە تۆماردەکات، کە دەتوانین بڵێن دونەرمەواڵەی تەواو گرنگ و بەسوودن.

١.Mobizen Mirroring

ئەم نەرمەواڵەیە بەکاردێت بۆ بەستنەوەی شاشەی موبایل بۆ کۆمپیوتەر، لە هەمان کاتدا دەتوانی کار بەهەردووکیان بکەی بەشێوازی سەرهێڵی کار بە موبایلکە و کۆمپیوتەرەکە، پشگیریلە وەشانی 4.2 دەکات تا 5.0.وێنە؛ شێوازی کارکردنی نەرمەواڵەکە.
چۆنیەتی بەسەتنەوەی بۆ کۆمپیوتەر:

* هەنگاوی یەکەم:

پێویست دەکات Mobizen لە کۆمپیوتەر و موبایلەکە دامبەزرێنیت.
هەنگاوی دووەم:

پێویستە خۆت تۆماربکەی، بچۆ ماڵپەری فەرمیان خۆت تۆماربکە.

اخڵی سیستەمیان بە، لە ڕێگای یەکێک لە تۆڕەکان.
*هەنگاوی سێیەم:

دوگەمە لەسەر نەرمەواڵەی موبایلەکە کە ٦ کۆدی ڕەشنووست، ئەداتێ کە پێویستە لە کۆمپیوتەرەکەت داخڵ بکە.بۆ پاراستنی زیاتر، دەبێت بە تێپەڕەوشە ڕەزامەندی کۆنتڕۆڵکردن بدەیت.٢. Mobizen Screen Recorder

کاری ئەم نەرمەواڵەیە تایبەتە بە تۆمارکردنی ڕوونەمای موبایلەکە و وێنەگرتنی، وە دەسکاریکردنی ڤیدیۆ تۆمارکراوەکە، هەروەها دەتوانی بە کوالێتی(480P و 720P و 1080P) ڤیدیۆ تۆماربکەی، وە یەکێکە لە هەرە باشتریەکان. ئەوەی گرنگە پێویستی بە ڕووت نیە.
دەتوانت لە کاتی تۆمارکردنی یاری و ڤیدیۆکانت دەموچاوی خۆت (Face Cam)ـی لەگەڵدا تۆمارکەیت.تایەبتمەندیەکان!
چۆنیەتی بەکارهێنانی:

پێویستت بە چاڵاکردنی نەرمەواڵەکە دەبێ، کرتە لە “Activate Booster mode”
دواتر USB Debugging هەڵبکە لە موبیلەکەوە، نەرمەواڵەی Booster mode دابەزێنە لە کۆمپیوتەرەکەو.
کرتە لە Go it بکە.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.rsupport.mobizen.cn

سەرچاوە techeye.org
Top