ساندیسك كاردێكی ١ تێرابایتی جۆری ئێس دی بڵاوكردەوە.

ساندیسك كاردێكی ١ تێرابایتی جۆری ئێس دی بڵاوكردەوە.
بەقەبارەكەی سەرسام دەبیت بەڵام ئەوەی ناخۆشە تا ئێستا نازانرێت نرخی چەندە و دەبێت لەو قەیرانە چەندی بۆ كۆبكەیەوە تا ئەم كاردە ١ تێڕابایتییە بكڕیت. شایەنی باسە ئەمڕۆ ساندیسكی گەورە كۆمپانیای دروستكردنی بیرگە جۆراوجۆرەكان كاردێكی ئیس دی جۆری SDXC بە فراوانی ١ تێڕابایت ڕاگەیاند كە دڵنیاییت پێ دەدات بی بیرگە نەمێنیتەوە بۆ هەڵگرتنی ڤیدیۆ و وێنە و پەرگەكانت.جێگای ئاماژەیە، ئەم بیرگەیە لە پێشانگای فۆتۆگرافی Photokina 2016 نمایشكرا كە لەهەمان پێشانگا بە دوو ساڵ لەمەوبەر ساندیسك كاردێكی لەم جۆرەی بە فراوانی ٥١٢ گێگابایت ڕاگەیاند.
سەبارەت بە بەردەست بوونی ئەم بیرگە ١ تێرابایتییە جارێ ڕوون نییە و بیرگەكە لەسەرەتاكانی دروستكردن و تاقیكردنەوەدایە. بەڵام ئەگەر ٥١٢ گێگابایتییەكە بە ٨٠٠ دۆلاربێت ئەوا دەبێت ئەم ١ تێڕابایتییە بەچەندبێت؟

سەرچاوە www.kitn.net
Top