گوگل تۆڕێكی نوێی پەیوەندی كردنی بەرهەم هێنا
كۆمپانیای گوگلیش لەم دواییەدا تۆڕێكی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بە ناوی duo بەرهەم هێنا، دەبێت لەسەرەتادا پرۆگرامی duo لە گوگل پلەی دابەزینی و پاشان لەرێگای ژمارە مۆبایلەكەتەوە ئەكاونتێك دەكەیەوە و دواتر بەئاسانی پەیوەندی بەو كەسانەوە دەكەی كەلەو تۆڕەدا بەشدارن... بەڵام جیاوازی ئەو تۆڕە لەگەڵ ئەوانی دیكە چییە؟
تۆڕەكە تایبەتە بەمۆبایل لە سیستەمێكی گەیاندنی زۆر سەركەوتوو كەڵك وەرگیراوە، ئەگەر هێڵی ئینتەرنێت زۆریش لاواز بێ پەیوەندییەكە ناپچڕێ.. یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی duo ئەوەیە كاتێك كە لەسەر شاشەكە خۆت نەدی پەیوەندی دەپچڕێ.. لەگەڵ هەموو خێراییەكی هێڵ دەگونجێت بۆ نموونە ئەگەر ئینتەرنێتەكە زۆر لەسەرخۆ بوو، ناهێڵێت پەیوەندی بپچرێت و بەڵكو پەیوەندییەكە تەنیا بە دەنگ دەهێڵێتەوە. تایبەتمەندییەكی تۆڕەكە ئەوەیە كاتێك بۆ یەكێك زەنگ لێدەدەی بەر لە وەڵامدانەوەی دیمەنی كەسەكە دەبینی دەزانی دەتوانی وەڵام بداتەوە یان نا.
