رۆبۆتێك مەلە دەكا و نیگار دەكێشتەوە
رۆبۆتیش هەر بەم شێوەیە، راستە ئەمڕۆ كەمن و گشتگیر نین بەڵام رۆژێك وەك مۆبایلی لێدێت هەركەس خاوەنی رۆبۆتی خۆی دەبێت.
لەم دواییەدا كۆمپانیای sphero رۆبۆتێكی بەناوی spark بەرهەم هێناوە، رۆبۆتەكە لە شێوەی تۆپێك دەچێت و بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێت، بەهۆی ئەو رۆبۆتەوە شێوەی پرۆگرام نووسین لە كۆمپیوتەردا فێری هەزاران قوتابی لە قوتابخانەكانی ئەمەریكا و كانادا كرد.. نەوەی دووەمی ئەو رۆبۆتە تواناكانی زیاترن، رۆبۆتەكە جگە لە ئەركی وانە وتنەوەی پرۆگرام نووسین دەتوانێت مەلەكردن و نیگاركێشانیش فێری منداڵان بكات.
