فلاش میمۆرییەك داتاكان بەبێ كۆمپیوتەر دەگوازێتەوە
فلاش میمۆری هەم بچووكن و هەم توانای راگواستنی داتایەكی زۆریان هەیە و بەئاسانی و بێ گرفت زانیارییەكان هەڵدەگرن و رادەگوازن، بەڵام كێشەیەك لە فلاش میمۆرییەكاندا هەیە ئەویش بەبێ كۆمپیوتەر یا مۆبایل ناكرێت راستەوخۆ زانیاری بۆ یەكتر بگوازنەوە.. واتە ناكرێت لە فلاشێكەوە بۆ فلاشێكی دیكە بەبێ كۆمپیوتەر فایل بگوازیەوە، لەو ماوەیەدا گۆڕانكارییەكی نوێ لە جیهانی فلاش میمۆریشدا پێكدێت ئەویش بەبێ هیچ ئامێرێك زانیارییەكان بۆ خۆیان دەگوازنەوە، فلاش میمۆری جۆری U Transfer لەم جۆرەیە. لەسەر ئەم فلاش میمۆرییە شاشەیەكی لەمسی هەیە بە هۆیەوە داتاكانی ناوی دەبیندرێن و سەرێكی فلاش میمۆرییەكە دەتوانرێ فلاش میمۆری لە چەشنی خۆی بۆ دابندرێ و بە هۆی دوگمەیەكەوە هەر فایلێك كە مەبەستە دەتوانی بۆ فلاش میمۆرییەكی دیكە بیگوازیەوە.
