پرۆگرامێك بۆ چارەسەری كێشەی سڕینەوەی فایلەكان

پرۆگرامێك بۆ چارەسەری كێشەی سڕینەوەی فایلەكان
گەلێك جاران نیازت هەیە پرۆگرامێك بسڕیەوە یان فایلێك بۆ شوێنێكی دیكە بگوازیەوە یان ناوەكەی بگۆڕی، بەڵام هەركە هەوڵ دەدەی تووشی چەند پەیام دەبێ وەك ئەوەی كە ناتوانی ئەم كارە ئەنجام بدەی یان ئەم كارە گرفتی تێكەوتووە. بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە رێگا چارە ئەوەیە كە پرۆگرامی Unlocker دابەزێنیتە سەر كۆمپیوتەرەكەت..
ئەم پرۆگرامە لە كێشەی رێستارتكردنەوەش رزگارت دەكا و ئەو پرۆگرامە فەرمانێك لە بەشی كلیك راستی ویندۆز زیاد دەكا و ئەو پرۆگرامەی كە كێشەی دروست كردووە لە یادگەی سیستەم ئازاد دەكا و ئیدی پێویست ناكا جارێكی دیكە كۆمپیوتەر رێستارت بكەیەوە.
Top