زانیارییە دزەکارییەکان سەبارەت بە مۆبایلى (LG V20)!
پێگەی بەنێوبانگى (reddit) چەند زانیاریەکی دەربارەی مۆبایلەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەتایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکەدا داوە، بەگوێرەى زانیارییەکانى دواى ڕاگەیاندنى مۆبایلەکە ٢٣ى مانگ لەکۆگاکان بەردەست دەبێت بەنرخى ٦٠٠ دۆلارى ئەمریکى.
•تایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکە بەگوێرەى هەواڵە دزەکارییەکان:
1.باتری بە توانستی ٤۰۰۰ میلی ئەمپێر.
2.پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٢٠.
3.ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایت دەبێت.
4.قەبارەی ڕوونماکەی ٥.۷ ئینج دەبێت بە ڕوونی 2k.
5.کامێرای دواوە ۱٦ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ.
6.دەرچەی USB جۆری C دەبێت.
7.بە وەشانی ئەندرۆید نووگەت کاردەکات (دڵیاکراوەتەوە).
سەرچاوە www.kitn.net
