راوتەرەكەكان كە بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێتی وای-فای سوودیان لێوەردەگیردرێت رۆڵی گرنگیان هەیە، بەڵام ئێستا هەندێك ئەپلكەیشن دەتوانن بە ئاسانی پەسۆرد و كۆدی نهێنی وای-فای بدۆزنەوە، هەربۆیە زۆر جار گلەیی ئەوە هەیە كە دەڵێن تازە كارتمان خستۆتە سەری كە ئینتەرنێتەكە تەواو بوو، بێ ئاگا لەوەی كە كەسانی دیكە لە رێگای وای-فایەوە سوود لە ئینتەرنێتەكەی وەردەگرن.. بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە ئامێرێك دروستكراوە كە بە (keewifi) ناسراوە. ئەو ئامێرە سەرەڕای ئەوەی كە مەودای وای-فای بەربەرین دەكات ئیزنیش نادات كەسانی دیكە سوود لە ئینتەرنێتەكە وەربگرن، كاركردنی ئامێرەكە بەمجۆرەیە، پێویست بەوە ناكات بەكارهێنەر پەسۆردی وای-فای لێبدات ئەوەندە بەسە كە مۆبایلەكەی خۆی لەو ئامێرە نزیك بكاتەوە و ئیدی ئینتەرنێت دەكرێتەوە. بەڕێوەبەری تۆڕیش لە رێگای ئەپلكەیشنەوە كە لەسەر مۆبایل یان كۆمپیوتەر دادەندرێ دەزانێ چەند كەس سوود لە تۆڕەكە وەردەگرن و دەتوانێت بدات كێ سوودی لێوەربگرێ و بەپێچەوانەشەوە رێگا بە كێ نەدات..