ئەڵقەیەك بۆ خۆ لاواز كردن

ئەڵقەیەك بۆ خۆ لاواز كردن
بەراستی قەڵەوی و كێش زۆری بۆتە كێشەیەك لەم سەردەمەدا و ئەم كێشەیە زۆربەی جیهانی گرتۆتەوە، بەهۆی گۆڕینی ژیانی مرۆڤ بەرەو ژیانی ماشێنی، تەمبەڵی بێ رادە، قەڵەوی بەدوای خۆیدا هێناوە.. ئێستا زۆر رێگا و زۆر شێواز هەن بۆ خۆ لاواز كردنەوە و زۆر ئامێریش بۆ كەمكردنەوەی كێش یان یارمەتیدان بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتوون، بۆ نموونە ئەنگوستیلە یا ئەڵقەی bioRing. ئەنگوستیلەكە وەك زۆر ئامێری دیكەی هاوشێوەی خۆی، رێژەی ئەو وزەیەی بەكارت هێناوە، ئەو چالاكییە جەستەیانەی رۆژانە ئەنجامی دەدەی دەپێوێ.
هەروەك دەزانن بۆ ئەوەی كە كێشت دابەزینی دەبێ ئاگاداری رێژەی كالۆری وەرگرتن و رێژەی كالۆری سووتاندن بزانی (كالۆری= وزەیەك كە جەستە رۆژانە پێویستیەتی) ئەم ئەڵقەیە زانیاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەداتە بەكارهێنەرەكەی.
سەرەڕای ئەوەش، چۆنییەتی نووستن، لێدانی دڵ، رێژەی دڵەراوكێ و سترێس و رێژەی ئاوی جەستە نیشان دەدات. راهێنانە وەرزشییەكان و ئەو مەودایانەی كە رۆیشتووی دەزانێت و لەرێگای پرۆگرامێكەوە بۆ مۆبایلی بەكارهێنەرەكەی بەڕێ دەكات.
Top