پێنووسێكی سێ رەهەندی تایبەت

پێنووسێكی سێ رەهەندی تایبەت
پێنووسی سێ رەهەندی واتە 3D زۆر لە مێژ نییە لە بازاڕی ئامێرە دیجیتالییەكاندا بوونیان هەیە، پێنووسێك كە دەتوانرێت لەبری نووسین ئەوەی مەبەستە بەرجەستەی بكات و بكرێت دەستی لێبدرێ.. گرفتی سەرەكی ئەو پێنووسانە گرانی ئەو مادەیەیە كە وەك حیبر لە قەڵەمەكە دەخرێت و ئەوەی بەكارهێنەر مەبەستیەتی پێی دروست دەكرێت، چونكە مادەكە پلاستیكێكی گرانباییە. پێنووسی سێ رەهەندی جۆری Renegade ئەو گرفتەشی لەكۆڵ كردۆتەوە و دەكرێت هەر لەو دەبە ئاو و بیبسیانەی رۆژانە فڕێی دەدەرێن سوود وەربگری. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ دەبە پلاستیكیەكە لەسەر پارچەیەكی ئەو پێنووسە كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە دابنێی كە دەكاتە پارچەی تەنك و باریك. پاشان ئەو پارچانە دەخرێنە ناو پێنووسەكە بەم جۆرەی دەكرێت هەرچی مەبەستتە پێی دروست بكەی.
Top