جانتای سەفەر بمبە لەگەڵ خۆت!

جانتای سەفەر بمبە لەگەڵ خۆت!
ئەوەی كە گەشت و سەفەر دەكات دەبێ ناچار جانتاكەی بە كۆڵ دادات گەر قەوارەشی گەورە بوو لە دوای خۆی رایكێشێ و هەڵیبگرێ.. پێتان سەیر نەبێت ئێستا دنیاكە گۆڕاوەو ئەگەر گوتیان جانتاكە خاوەنەكەی هەڵدەگرێت تووشی سەرسوڕمان نەبن، بەڵێ هەواڵەكە راستە و جانتا خاوەنەكەی هەڵدەگرێت.
جانتای سەفەر جۆری modobag بە یەك تیر دوو نیشانە دەشكێنێ و دوو گرفت لەكۆڵ دەكاتەوە، هەم خاوەنەكەی هەڵدەگرێ و هەم باری خاوەنەكەی. مۆدۆبەگ مۆتۆرێكی لەسەرە كە بەكارەبا شەحن دەبێتەوە و دەتوانێ 8 كیلۆمەتر هەتا 12 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات و خاوەنەكەشی هەڵبگرێت و مۆبایلەكەشی بۆ شەحن بكاتەوە.
Top