لینۆڤۆ مۆبایلی Moto Z Play ڕاگەیاند
ئەم مۆبایلە چەند تایبەتمەندییەکی نزمتر لەخۆ دەگرێت لە چاو مۆبایلەکانی Moto Z و Moto Z Force، بەڵام لەگەڵ ئەمەش بە گشتی تایبەتمەندییەکانی گونجاو و بەهێزن.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Moto Z Play:
•شاشە: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ و لە جۆری Super AMOLED
•پڕۆسێسەر: Snapdragon 625 لە جۆری هەشت ناوکی و بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز
•ڕام: ٣ گێگابایت
•کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی چەند تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو
•کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
•بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر (Fingerprint)
•باتری: ٣٥١٠ میلی ئەمپێر
•دەرچەی USB Type-C
•سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١
سەرچاوە www.kitn.net
