کۆمپیوتەر ناجێگیری ئەسوس ترانسفۆرمر ٣ پڕۆ
تایبەتمەندییەکانی ئەم کۆمپیوتەرە ڕوونماکەی بە قەبارەی ١٢.٦ ئینچە بە ڕوونی 2880×1920 پیکسڵ کە دەکاتە 3K، لەگەڵ بوونی تەختەکلیل و لە ڕووی پڕۆسێسەریشەوە بە دوو جۆری پڕۆسێسەر خراوەتە ڕوو کە یەکەم جۆریان نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئینتڵی نەوەی حەوتەمی Core i7 6500u وە ڕامی ١٦ گێگابایت جۆری LPDDR3 و وە یادگای ناوەکی ٥١٢ جۆری SSD وە پشتگیری لە هەردوو دەرچەی USB-C و Thunderbolt 3 دەکات، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ کار دەکات وە لەم ساڵدا بە نرخی ١٥٩٩ یۆرۆ دەخرێتە بازارەکانەوە.
وە دووەم جۆریان نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئینتڵی نەوەی حەوتەمی Core i5 6200u وە ڕامی 8 گێگابایت جۆری LPDDR3 و وە یادگای ناوەکی ٥١٢ جۆری SSD وە پشتگیری لە هەردوو دەرچەی USB-C و Thunderbolt 3 دەکات، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ کار دەکات وە لەم ساڵدا بە نرخی ١٣٩٩ یۆرۆ دەخرێتە بازارەکانەوە.
سەرچاوە www.kitn.net
