سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلى هۆشمەندى ڕاگەیاند کە تواناى کارپێکردنى کەناڵەکانى تەلەڤزیۆنى هەیە!
مۆبایلى (Galaxy J2 DTV) خاوەن تایبەتمەندیێکى نزمە بەڵام تایبەتمەندیێکى هەیە کەوا هیچ مۆبایلێکى تر نییەتى ئەویش بریتیە لە تایبەتمەندى (DTV Tunner) کەوا بوارە بە بەکاربەر دەدات بۆ سەیرکردنى ئەو کەناڵە نێوخۆییانەى کەوا بەسیستەمى (دیجیتاڵ تى ڤى – DTV) پەخش دەکەن.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکى ٤،٧ ئینچى هەیە لەجۆرى super AMOLED بەڕوونى ٩٦٠*٥٤٠ پێکسڵ، قەبارەى رامەکەیشى ١ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە کە دەتوانرێت زیاد بکرێت تاوەکو ١٢٨ گێگابایت، هەروها مۆبایلەکە بەپرۆسێسەرێکى چوار ناوکى بەخێرایی ١،٣ گێگاهێرتز کاردەکات و خاوەن باتریەکە بەفراوانى ٢٠٠٠ میلى ئەمپێرکاتژمێر، دەربارەى کامێراى مۆبایلەکەیش کامێراى دواوەى ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە، هەروەها پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
شایەنى باشە مۆبایلەکە لە کۆگاکانى وڵاتى فلیپین بەردەستە بۆ داواکارى کڕین بەنرخى ١٥٠ دۆلارى ئەمریکى.
سەرچاوە www.kitn.net
