كۆمپانیای ئەپڵ ڕاگەیاند كە كار لەسەر دروستكردنی نەوەی نوێی كاتژمێرە هۆشمەندەكەی دەكات بەناوی Apple Watch 2. وا چاوەڕوان دەكرێت کۆمپانیاکە لە كۆنگرەی مانگی نۆدا ئەم کاتژمێرە نوێیە بخاتە ڕوو لەگەڵ نەوەی نوێ ئایفۆن و كۆمەڵێك بەرهەمی دیکە. بەپێی چەند وێنەیەكی دزەپێكراو كە لە تۆڕەكاندا بڵاوبووەتەوە وا پێشبینی دەكرێت كە ئەم نەوە نوێیە توانای پاترییەكەی %35 زیاتربێت لە نەوەی پێشوو کە توانای پاترییەکەی دەکاتە ٣٣٤ میلی ئەمپێر لەکاتێکدا نەوەی پێشوو ٢٠٥ میلی ئەمپێر بوو، وا چاوەڕوان دەکرێت توانای بەرگەگرتنی هەبێت بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر، هەروەها پێشبینی دەکرێت قەبارەی پاترییەکە گەورەتربێت تاوەكو بەکارهێنەر زیاتر سوودی لێببینێت. وا چاوەڕوان دەكرێت كاتژمێرەكە تەنکتر بێت لە نەوەی پێشوو، بە ڕوونیەكی بەرزتر و پشتگیری تەكنەلۆژیای OGS بكات، وە کار لەسە پرۆسێسەرەکەی کراوە و زیاتر بەرەوپێشچووە.
سەرچاوە www.kitn.net