رۆبۆتێك خۆراك دەداتە پەككەوتەو كەمئەندامان

رۆبۆتێك خۆراك دەداتە پەككەوتەو كەمئەندامان
یەكێك لەو گرفتە سەرەكییانەی كە كەم ئەندام و پەككەوتەكان بە دەستیەوە دەناڵێنن، كێشەی نان خواردنە، چونكە خۆیان ناتوانن وەك پێویست نان بخۆن دەبێ یەكێك لە ئەندامانی ماڵەوە نانیان بدەنێ كێشە بۆ ئەندامانی دیكەش دروست دەبێت و بۆیە زۆربەی جاران ئەوان وەك ئەندامانی ماڵەوە نایەنە سەر سفرە. بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە رۆبۆتێك بەناوی obi دروستكراوە كە یارمەتیدەری كەم ئەندامانە بۆ نانخواردن.
هەروەك لە وێنەكەدا دیارە شوێنی 4 قاپی نانخواردنی هەیە و باسكێكی مەكانیكیان هەیە كە كەوچكێك بەسەری باسكەكەوە هەیە و بەهۆیەوە خواردن هەڵدەگرێت و دەیخاتە دەمی بەكارهێنەرەكەی. دەكرێت پرۆگرام بۆ ئۆبی دابندرێ كە شوێنی نەخۆشەكە بزانێ و پاشان رێژی ئەو خۆراكەی دەبێ لە كەوچك بكرێ بۆی دیاری بكرێ.. رۆبۆتەكە راست فیلمی چاخی پیشەسازی چارلی چاپلینتان بیردەخاتەوە.
Top