ئامێرێكی تایبەت بۆ چارەسەركردن بە بۆن

ئامێرێكی تایبەت بۆ چارەسەركردن بە بۆن
بۆنكردن یەكێكە لە خێراترین رێگاكانی جوڵەكردنی رەگ و دەمارەكان.. توێژەرەوانی زانستی پزیشكی دەڵێن پەرچەكردار جەستە بە بۆن كردن هەزار جار زیاترە لە رێگاكانی وەك خواردن و خواردنەوە.. بۆن راستەوخۆ مێشك وەریدەگرێت.. هەر بۆیە بە بۆنێكی خۆش دەستبەجێ هەستێكی باشمان دەبێت..
لەكاتی هەوای سارد و وەرزی زستاندا بۆنی ڤیكس لە دەرمانخانەكاندا بۆ نەهێشتنی ئاوی لوت و هەڵامەت گیر دەكەوێت، بەڵام ئێستا ئامێرێكی تەكنەلۆژی نوێ ئەم كارە ئەنجام دەدات، ئامێری zero degree لەناویدا بۆنی شەش گیای بۆندار وەك، بیبەری رەش، پونگە، دارچین و هێڵ....تاد هەیە. بۆنی هەر كامیان تایبەتمەندی خۆی هەیە وەك لوت گیران، كەمكردنەوەی ماندوویەتی، سەرئێشە و تاد، ئەگەر ئەو ئامێرە گشتگیر بێت پێدەچێت چەندین نەخۆشیش لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەر ببن.. ئامێرێكە زۆر بچووكە و لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە.
Top