فڕۆكەیەك لــــــە گیرفاندا!

فڕۆكەیەك لــــــە گیرفاندا!
فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ئێستاكە لە مەیدانی شەڕدا رۆڵێكی كاریگەر دەبینێ، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیش توانا و قەبارە و كاركردیان جیاوازە، نوێترین فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان واتە (پەهبەهاد) فڕۆكەی جۆری Black hornet PD-100ە، كە تایبەتە بە سیخوڕی و زانینی شوێن و پێگەی دوژمن.. پەهبەهادەكە سێ كامێرای سیخوڕی بەهێزی لەسەرە و دەتوانێت راستەوخۆ وێنە و دیمەنی شوێنی دوژمن بۆ ناوەند بەڕێ بكات. كامێرایەك لە پێشەوە و یەك لە خوارەوە و ئەوەی دیكەشیان دەسوڕێتەوە.
فڕۆكەكە ئەوەندە بچووكە لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە، كاتێك دەفڕێت نابیندرێ.. كاتێك فڕۆكەكە شەحن دەبێتەوە، 25 خولەك دەفڕێت.
Top