لە دوورەوە هەست بە لێدانی دڵی ئازیزانت بكە
گوستیلەكە لە ستیلی دژە ژەنگ دروستكراوە و بە یاقوتێكی شینیش رووپۆش كراوە. بەڵام ئەڵقەكە چۆن كار دەكات، بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل دەبەسترێت و پاشان لە رێگای ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت پەیوەندی لە نێوان دوو كەسدا دامەزرێ، بەڵام هەردوو لایەن دەبێ ئەو ئەڵقەیان لە دەست دابێ و تەنیا ئەوەندە بەسە كە جارێك بە توندی پەنجەیەك لە ئەڵقەكەی خۆت بدەی هەتا پێت بڵێت بەرامبەرەكەت جا لەهەر كوێ بێ لێدانی دڵی چۆنە. ئەڵقەكە بۆ ئەو گەنجە خۆشەویستانەی كە ماوەیەكە لێك دوورن یا ئەو سەربازانەی كە دوور لە ماڵەوەن و بۆ ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانە كەوتوون، شێوازێكی زۆر گرنگە بزانی ئێستا لێدانی دڵیان چۆنە.
