تەختە کلیلی Word Flow نوێ کرایەوە بە چەندین تایبەتمەندی ناوازە بۆ سیستەمی iOS
دیارترین ئەو پشتگیری و نوێکارییانەی لەم تەختە کلیلە کراوە ئێستا دەتوانی لە نێو تەختە کلیلەکە گەڕان بکەیت بۆ وێنە و هێماکانی دەربڕین و وێنەی جوڵاوی جۆری GIF، هەروەها زیاد کردنی چەندین ڕووکاری نوێ و جوان بۆ تەختە کلیلەکە و بەکارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانترین شێوە و بە خێراترین کات دەستی بگات بەو ژمارانەی تایبەتن و هاوبەشی پێ کردنیان بۆ کەسەکان لە نێو تەختە کلیلەکە، بە شێوەیەکی ڕوونتر بەکارهێنەر دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بگات بەو ژمارانەی کە لای پاشکەوت کراوە.
وە هەروەها دەتوانی هەر لە نێو تەختە کلیلەکە گەڕان بکەیت بۆ نزیکترین چێشتخانە و هەواڵەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان و بارودۆخی کەش و هەوا و چەندین تایبەتمەندی تر، وە ئێستا دەتوانی پێشبینیەکانت لە ڕێگەی هێمای دەربڕیینەکان لە نێو نووسینەکان زیاد بکەیت، و ئەم ئەپە کۆمەڵیک چاککاری گەورەی تێدا کراوە بە تایبەت لە ڕووی باروودۆخی نیشاندان لەسەر ڕوونمای 3D وە چاککاری لە بارودۆخی نووسین بە شێوەی لار یاخود نیوە چەماوەیی بۆ ئاسانکاری لە نووسین بە یەک دەست.
سەرچاوە :kitn .org
