چۆنیەتی چالاککردنى دۆخی شەو (Night Mode) لە مۆبایلەکانی (نێکسس)دا

چۆنیەتی چالاککردنى دۆخی شەو (Night Mode) لە مۆبایلەکانی (نێکسس)دا
لە نوێترین وەشانى سیستەمی وەگەڕخەرى ئەندرۆید کە مەبەستمان وەشانی (نووگەت)ـە، گەشەپێدەرانى گوگڵ هەستاون بە زیادکردنى (دۆخى شەو – Night Mode) بۆ هەندێک لە مۆبایلەکانى (نێکسس)ى سەر بە گوگڵ، تاوەکو بەکاربەرانى ئەو جۆرە مۆبایلە لە شەودا بەشێوەیەکى باشتر و ئارامتر و بێ زیانتر مۆبایلەکانیان کار پێبکەن، بەڵام لێرەدا مەبەستمانە بڵێین کە ئەم تایبەتمەندیە کەمێک شاراوەیە و چەند هەنگاوێکی دەوێت بۆ چالاککردنى.

لە خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە کە چۆن مۆبایلەکەت بخەیتە دۆخی شەو (Night Mode):

سەرەتا لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەپی (Night Mode Enabler) دابگرە، یاخوود لەم بەستەرەوە: داگرتن
پاش ئەوەی ئەپەکەت داگرت بە تەواوی، بە دوو پەنجە بەشی ئاگادارکەرەوە (Notification) بهێنە خوارەوە و کلیک لە ئایکۆنی ڕێکخستن (Setting) بکە، دەقێک دێتە بەردەمت کە نیشانەی زیاد بوونی فلتەرێک لە سیستەمەکەدا دەکات!
پاشان ئەپی (Night Mode Enabler) بکەرەوە
ڕووکارێکی سادە دێتە بەردەمت و لە ناوەندی بەشەکە نوسراوی (Enable Night Mode) هەیە و کرتەی لێ بکە.
کە کرتەت لێکرد ڕاستەوخۆ دەتباتە بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکە بەشی (System UI tuner) نیشان دەدات و دەسەڵاتی ئەوەت هەیە کە on یاخود ofی بکەیت، تۆ On بکە تاکو مۆبایلەکەت بکەوێتە دۆخی شەوەوە.
ئێستا کارەکەت بە سەرکەوتویی ئەنجام دا!


سەرچاوە : kitn .org
Top