کۆمپانیای شاومی بە فەرمی مۆبایلی Redmi Note 4 ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی بە فەرمی مۆبایلی Redmi Note 4 ڕاگەیاند
گەورە کۆمپانیای چینی شاومی ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی بە ناوی Redmi Note 4 ڕاگەیاند، کە لە شێوەدا هەمان شێوەی مۆبایلی Redmi Note 3ـی هەیە کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین مۆبایلەکانی دادەنرێت لە مێژووی کۆمپانیاکەدا.

ئەم مۆبایلە لاشەکەی تەواو لە کانزا درووست کراوە لەگەڵ بوونی پڕۆسێسەرەکی ١٠ـی ناوەکی و باترییەکی بەهێز و پشتگیری لە دوو سیم کاردی تۆڕەکانی پەیوەندی دەکات و بوونی پەنجە مۆریش لە مۆبایلەکە و نرخ هەرزانیەکەیەتی.

تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە:
•ڕوونما : بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و ڕوونی فوول ئێچ دی.
•پڕۆسێسەر : ١٠ـی ناوەکی کۆمپانیای میدیاتێک Helio X20 بە خێرایی ٢.١ گێگا هێرتز.
•ڕام : ٣ گێگابایت و ٢ گێگابایت
•بیرگەی ناوەکی : ١٦ گێگابایت بە ڕامی ٢ گێگابایت و ٦٤ گێگابایت بە ڕامی ٣ گێگابایت و بوونی دەرچەی MicroSD.
•کامێرای دواوە : بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵ و بوونی دوو فلاشی جۆری LED.
•کامێرای پێشەوە : بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ.
•باتری : بە هێزی ٤١٠٠ ملی ئەمپێر.
•سیستەمی وەگەڕخەر : ئەندرۆید ٦.٠ ناسراو بە ماڕشمالۆو بە ڕووکاری کار پێکەری MIUI 8.
•ڕەنگ : زێڕی ، خۆڵەمێشی ، زیوی
ئەم مۆبایلە لە ٢٦ـی ئەم مانگە لە وڵاتی چین بە فەرمی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، قەبارەی بیرگەی ١٦ گێگابایت بە نرخی ١٣٥$ـی ئەمریکی و قەبارەی بیرگەی ٦٤ گێگابایت بە نرخی ١٨٠$ـی ئەمریکی و ڕاستەوخۆ دەتوانرێت لە فرۆشگاکانی شاومی لە وڵاتی چین یاخود لە کۆمپانیای پەیوەندی China Mobile ئەم مۆبایلە بکڕن، تا ئێستا کاتی بڵاو کردنەوەی بە بازاڕەکانی جیهان بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە www.kitn.net
Top