ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی تر لەلایەن تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بە ناوی “فەرهەنگی کوردستان”
تایبەتمەندییەکانی ئەم فەرهەنگە:
•%١٠٠ بەخۆڕاییە.
•خۆت دەتوانی وشەی بۆ زیادبکەی، هەروەها دەتوانی مانای وشەکان زیاد و کەم و گۆرانکاریان تێدا بکەیت و لەبەرگیراوەیەکیشی بۆ ئێمە دێت.
•ئەو وشانەی بۆ ئێمە دێن، دوای پێداچوونەوە، ئێمە دووبارە بۆ بەکارهێنەرانی دەنێرینەوە و ناوی تۆشی لەگەڵ بڵاودەکەینەوە.
•شێوازی خوێندنەوەی وشەکانی تێدایە بە رێنوسی کوردی و ئینگلیزی وە بە دەنگیش.
•بۆ زۆربەی وشەکان، نمونە لە رستەدا نیشاندراوە.
•کاتێک وشەیەک دەدۆزیەوە هاو واتاکانیشی دەتوانیت ببینی.
•دەتوانیت ئەو وشانەی بە دڵتن بیخەیتە لیستی دڵخوازەکان.
•گەر شارەزاییەکی باشت لە ئینگلیزیدا هەبێت دەتوانی داوای زانیاری ئەدمین بکەیت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بۆ هەموو بەکارهێنەران وشە زیاد و کەم بکەیت.
•کاتێک کە دەستدەکەی بە نوسین، ئەگەر وشەی ئینگلیزی بنوسی ئەوا مانای کوردیەکەت پێدەدات، وە ئەگەر کوردیش بنوسی ئینگلیزت پێدەدات، بەمەش فەرهەنگێکی دوو زمانە گۆڕکێیە.
لاپەڕەکانی ئەم فەرهەنگە:
•گەڕان لە وشەکان بە کوردی یان ئینگلیزی
•زیادکردن و گۆڕانکاری لە وشەکاندا
•بەشی وشە دڵخوازەکان
•یارمەتی و پەیوەندی
پەرەپێدەر و دیزاینەری ئەم فەرهەنگە ڕێباز ئەحمەد و یەکێکە لە دامەزنێنەرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، فەرهەنگەکەی ناوناوە “کوردستان” ئەمەش لە خۆشەویستی کوردستان و خزمەتکردنی گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهان. شایەنی باسە ئەم فەرهەنگە لە ئێستادا لە کۆگای گوگڵ پلەی بەردەستە و بەکارهێنەرانی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەتوانن سوود لە فەرهەنگەکە وەربگرن و کاری پێ بکەن، بۆ دابەزاندنی فەرهەنگەکە کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکە:
https://play.google.com/store/apps/details?id=kurdistand.ribaz.com&hl=en
سەرچاوە www.kitn.net
