سۆنى ناوى ئەو ئامێرانەى خۆى ڕاگەیاند کە وەشانى ئەندرۆید (نوگە)یان پێدەگات

سۆنى ناوى ئەو ئامێرانەى خۆى ڕاگەیاند کە وەشانى ئەندرۆید (نوگە)یان پێدەگات
دوێنى کۆمپانیاى (سۆنى) ژاپۆنى لیستى ناوى ئەو ئامێرانەى خۆى بڵاوکردەوە کە دوایین وەشانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید بەناوى ئەندرۆید ٧،٠ (نوگە – نوگەت)یان پێدەگات، ئەمەش دواى ئەوە دێت کەوا دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆمپانیاى گوگڵ بەفەرمى ئەم دەستیکرد بەناردنى ئەم وەشانە.

ئەم لیستەى خوارەوە ناوى ئەم ئامێرانەى سۆنین کەوا ەم وەشانەیان پێدەگات:
•+Xperia Z3
•Xperia Z4 Tablet
•Xperia Z5
•Xperia Z5 Compact
•Xperia Z5 Premium
•Xperia X
•Xperia XA
•Xperia XA Ultra
•Xperia X Performance

جێگەى ئاماژەیە سۆنى وادەى ناردنى ئەم نوێکردنەوەى دیاری نەکردووە، بەڵام وەک ئاشکرایە کەوا کۆمپانیاکە بەوە ناسراوە کەوا زۆر خاوە و درەنگ وەشانە نوێکانى ئەندرۆید بۆ ئامێرەکانى دەوەشێنێت.

سەرچاوە www.kitn.net
Top