مۆبایل ئیدی لە چوارچێوەی جارانی خۆیدا نەماوە، چونكە بەشێك لە مۆبایلەكان كامێرایەكی بەهێزن، هەندێكیان شوێنی كۆمپیوتەریان گرتۆتەوە.. كاتژمێر و رادیۆ و تیڤیش چی وای نەماوە باوی نەمێنێ.. جگە لەوانەش ئەركی دیكە بەهۆی ئامێری بچوكی دیكە كە لە مۆبایل پەیوەند دەدرێن بۆ مۆبایل زیاد بوونە.. بۆ نموونە وەك جاران بۆ پێوان مەودایەك پێویست بە فوتە و راستە نەماوە.. وەك ئامێری Ipinruler تایبەتە بە مۆبایلی ئایفۆن.
ئامێری ناوبراو بچووكە و لە شوێنی كێبڵی دەنگ لە ئایفۆن دەخرێت. تیشكی لەیزەری هەیە تیشكەكە بەهەر شوێنێك بكەوێت مەودای ئەو شوێنە دیاری دەكات، دەتوانێت پێوانەكان بە سانت، مەتر، ئینج و فوتە دیاری بكات.