کاتی دەرچوون و نرخی شاومی ڕێدمی نۆت ٤!
•وێنەکان جەخت له ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینچ دەکەنەوە، خراوەتە ڕوو کە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بە گشتی و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە دەبن:
•پڕۆسێسەری مێدیا تێک Helio X20 بە خێرایی ۲ گێگاهێرتز
•باتری بە توانستی ٤۰۰۰ / ٤۱۰۰ میلی ئەمپێر
•بە وەشانی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٦.۰ ناسراو بە مارشماڵۆو و بە ڕووکاری تایبەتی MIUI کاردەکات!
•دوو جۆری بیرگەی ناوەکی بە فراوانی ٦٤/ ۱٦ گێگابایت
•دوو جۆری ڕام، ۲ گێگابایت بۆ جۆری بیرگەی ۱٦ وە جۆری ۳ گێگابایت بۆ جۆری ٦٤ گێگابایت
•کێش: ١٧٦ گرام
ئەوه وتراوە کە نرخی مۆبایلەکە ۱٦۰$ دۆلاری ئەمریکی دەبێت و بۆ یادگای ٦٤ گێگابایتی نرخی ١٨٠$ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.
سەرچاوە www.kitn.net
