لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا بۆ لێدانی ئاوازێك یان پارچە مۆسیقایەك پێویست ناكات ئامێرێكی گرانبەهای هەڵبگری، دەكرێت لە مۆبایلەكەی خۆشت سوود وەربگری.. نە تەنیا ئەوە بەڵكو بە ئامێری تایبەت بە مۆسیقا لێدان وەك (mogees play) دەتوانی لەسەر هەموو شوێنێك مۆسیقا لێبدەی..ئامێرێكە زۆر بچووكە بەقەد دینارێكی ئاسنی كۆن دەبێت، هەر ئەوەندە بەسە كە ئەو بازنەیە لەسەر بالیف، مێز، گلاسی ئاو، تەنانەت شووتی و گندۆرە و تەپلی سەری خۆشت دابنێی و دەست بكەی بە مۆسیقا لێدان!!!
ئامێری (موجی پلەی) لەسەر هەر ئامێرێك دابنێی بە خێراییەكی زۆر دەیناسێ و دەنگێكی تایبەت بەو ئامێرە دەردێنێ، بۆ نموونە ئەگەر لەسەر شووتی دابنێی دەنگی دەهۆڵ دەردێنێ..