كامێراكانی تایبەت بەوێنەگرتنی هەر چوار دەوروبەر لە یەك كاتدا واتە وێنەی 360 پلەیی دەمێكە بوونەتە باو، هەرچەندە هەردوو كۆمپانیای ناسراوی ئێل جی و سامسۆنگ لەمێژە كامێرای جۆری Gear 360 و LG CAM یان خستۆتە بازاڕەوە، كۆمپانیای ئەپلیش هەوڵی خۆی لەو بارەوە داوە و بۆ مۆبایلی ئایفۆن كامێرایەكی تایبەتی دروستكردووە كە بە كامێرای جۆری lnsta360 nano ناسراوە ئەم كامێرایە لەگەڵ ئایفۆن 6 و ئەوانی سەرووتر دەگونجێت.. كامێراكە بە پشتەوەی مۆبایلەوەكەوە پەیوەند دەدرێت و بەهۆیەوە دەتوانرێت بە گۆشەی 360 پلە وێنە بگری.. كامێراكە خۆی باتری و میمۆری خۆی لەگەڵدایە و بۆ وێنەگرتن پێویستی بە وزە و میمۆری مۆبایلەكە نابێت، هەروەها دەتوانێت بە كوالیتی 3040 پلە و بە خێرایی 30 فرێم لە چركەدا وێنە بگرێ..