ئەپی Prisma لە وەشانە نوێیەکەیدا کێشەیەکی چارەسەر کردووە
لە وەشانە نوێیەکەی ئەم ئەپەدا چارەسەرێکی بەرچاو کراوە بۆ دانانی کاریگەری (Effect) بۆ وێنەکانتان، ئێوش لە بەشی لێدوانەکاندا چەندین سەرنجتان نوسیبوو سەبارەت بەم کێشەیە، ئەویش بۆ ئەوەی کاریگەرییەکمان بکردایە دەبووایە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەین و یاخود جاربەجار کاری نەدەکرد!
وەشانە نوێیەکە لە نوێکاریەکانیدا هاتووە کە دەتوانیت بە خێرایی ئیفێکت دابنێیت! ئەمەش کێشەیەک بوو بە ماوەیەکی کەم لەلایەن تیمی Prismaـەوە چارەسەرکرا دوای ماوەیەکی زۆر کەم لە بڵاوبوونەوەی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.neuralprisma&referrer=utm_source%3Dgoogle%26utm_medium%3Dorganic%26utm_term%3Dprisma&pcampaignid=APPU_1_iC2WV4_sGYqVaNyBhJgL
سەرچاوە www.kitn.net
