سایتەكانی بە دواداگەڕان وەك گوگل و بینگ و یاهوو و سایتگەلی دیكە یارمەتیدەری باشن بۆ دۆزینەوەی وێنەی مەبەست، بەڵام هەندێك سایت هەن تایبەتین و بە خۆڕایی نین، سایتی دیكەش هەن كە وێنەكانیان لەلایەن وێنەگەرانی پیشەییەوە دادەدندرێن كە بۆ مەبەستی جیاواز سوودیان لێ دەبیندرێ، یەكێك لەم سایتانە سایتی http://freestocks.org كە بەهۆی ئەو سایتەوە دەتوانی وێنەی كوالیتی بەرز بدۆزیەوە، وێنەكان ریزبەندی كراون وەك وێنەی گیانداران، دارودرەخت، دیمەنی جوان، پیشەسازی، وێنەگەلی دیكە... هەرچەندە بەشێك لە وێنەكان بەخۆڕایی نین بەڵام وێنەی زۆری تێدایە كە بێ بەرامبەرە..