تاقیکاری چوارەم بۆ پلەیستەیشن ٤ بڵاودەکرێتەوە
یەکێکی تر لە گۆڕانکارییە گرنگەکانی ئەو وەشانە، زیادکردنی بوخچە (Folder) ـە بۆ بەشی سەرەتای سیستمەکە، لە ڕێگای بوخچەوە دەتوانیت ئەو یارییانەی کە ئارەزوویان دەکەیت بیانخەیتە نێو یەک بوخچەوە ئەمەش ئاسانکاری زیاترت بۆ دەکات و یارمەتیت دەدات لە دۆزینەوەیان بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و خێرا. لە بەشی (Library) دا، دوگمەی (Purchased Content) زیادکراوە و هەموو ئەو یارییانەی تێدا کۆکراوەتەوە کە تۆ لە هەژمارەکەتدا کڕیوتە، هەروەها لە بەشی سەرەکی Library ـیشدا تەنها ئەو یارییانەت پێ پیشان دەدات کە دوایین جار داتبەزاندوون، یەکێکی تر لە زیادکراوەکان، دوگمەی Sort ـە کە لەڕێگایەوە دەتوانیت بە ڕیزکراوی سەیری ئەو یارییانەت بکەیت کە کڕیوتن ئەمەش بەپێی کات یاخود نرخ.
جگە لەمانەش، بە گشتی ڕووکاری سیستمەکە دەستکاری کراوە و جوانتر و سادەتر کراوە. ئەم وەشانە تاقیکارییە لە بەیانییەوە دەگات بەو کەسانەی کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەشانە تاقیکارییەکە (کرتە بکە بۆ خۆتۆمارکردن بۆ بەدەستگەیشتنی ئەم وەشانە تاقیکارییە) بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە مەرج نییە لە کاتی خۆتۆمارکردندا وەشانەکەت ڕاستەوخۆ پێبگات، چونکە پێگەیشتنی ئەم وەشانە تاقیکارییە هەڕەمەکییە و کۆمپانیا خۆی ئەو کەسانە دیاری دەکات کە وەشانەکەیان پێدەگات، بۆ ئەو کەسانەیشی کە وەشانە تاقیکارییەکەیان پێ ناگات، ئەوا دەبێ چاوەڕوان بن تا لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا وەشانەکەیان پێ دەگات.
سەرچاوە www.kitn.net
