كات ژمێر 7 ئیوارە سامسۆنگ کاتژمێرێکی دەستی نوێ ڕادەگەیەنێت
هەروەکو کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٣١ ـی ئەم مانگە کاتژمێرێکی دەستی نوێ ڕادەگەیەندرێت، لە وێنەکەشەوە دەردەکەوێت کە ناوی ئەو کاتژمێرە دەستییە نوێیە Gear S3 دەبێت. پێشبینی دەکرێت ئەم کاتژمێرە دەستییە چەند تایبەتمەندییەکی زیاتری هەبێت لە چاو کاتژمێرە دەستییەکانی ڕابردوو، وەک چاککاری لە بواری ڕەقەکاڵا و جوانتر کردنی شێوەی کاتژمێرەکە.
چاوەڕوان دەکرێت کۆنگرەکە کاژێر ٧ ی ئێوارە بە کاتی هەولێر ئەنجام بدرێت، بە هەمان شێوەی کۆنگرەکانی ڕابردوو، ئەم کۆنگرەیەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای پێگەی سامسۆنگ و کەناڵەکەیەوە دەگوازرێتەوە، ئێوەش دەتوانن لە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەکەدا لە تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە زانیاری لەسەر کاتژمێرە دەستییەکە بزانن.
سەرچاوە www.kitn.net
