کۆمپانیای گوگڵ بە فەرمی ئەپی Duo تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند

کۆمپانیای گوگڵ بە فەرمی ئەپی Duo تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند
لە کۆتاییدا کۆمپانیای گوگڵ بڕیاریدا بە فەرمی ئەپی Duo بە فەرمی بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بوەشێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە پێش ٣ مانگ ئەم ئەپە لە میانەی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گوگڵ ناسێنرا.
ئەپە زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنان و ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆیی، وە پێویست بە ژمارەی مۆبایل ناکات بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆیی چونکە ئەم ئەپە خاوەنی تایبەتمەندی knock knock بۆ زانیاری بەکارهێنەر و بە یارمەتی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کامێراوە پێش ئەوەی پەیوەندییەکە وەڵام بدرێتەوە لە لایەن بەکارهێنەری ئەم ئەپە.
کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاندووە کە ئەم ئەپە لە ڕووی ئاسایشەوە تەواو پارێزراوە بە پێوانەیی webRTC و QUIC کە کار دەکات بە کۆمەڵێک زنجیرەی بەرز بۆ ئەو هێلانەی لاوازن و دەتوانی خۆی بگونجێنێ و باشترین جۆری پەیوەندی ڤیدیۆیی فەراهەم بکات.
ئەپی Duo لە کۆگای ئەپەکانی گوگڵ پلەی.
ئەپی Duo لە کۆگای ئەپەکانی ئەپڵ ستۆر.


سەرچاوە www.kitn.net
Top