چاودێری منداڵ
بەڵام ئامێرێكی نوێ بەناوی Invidyo بەرهەم هاتووە كە كاركردەكەی زۆر جیاوازە. ئامێرەكە لەسەر سیستەمی هۆش و زەینی دەستكرد بەرهەم هاتووە، روخساری منداڵ و كەسە نزیكەكانی دەناسێتەوە. ئەگەر هەر كەسێكی نامۆ و نا ئاشنا هات دەیناسێ. هەروەها دەتوانی هەستەكانی وەك پێكەنین و گریانی منداڵەكە بناسێ و ئەگەر منداڵەكە گریا بە دایك و باوكی رابگەیەنێ خۆی هەوڵ دەدات منداڵەكە ژیر بكاتەوە و ئەو لالایەی بۆ لێبدا كە منداڵەكە پێی ژیر دەبێتەوە لەوانەش گرنگتر دەتوانێت كەش و هەوای ژوورەكە وەك شێداری و گەرمی و ساردی بە بەخێوكەرانی منداڵەكە رابگەیەنێ.
