هاک کردنی ئۆتۆمبێل و دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل
هاک کردنی ئۆتۆمبێل ، بریتیە لە هاک کردنی ریمۆت کۆنتڕۆلەکەی و دواتر کرندنەوی بە ئاسانی.
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەئێستادا ئامێرێک هەیە بە ناوی ……. وە نرخەکەی نزیکی پەنجا دۆلاری ئەمریکیە و توانای هەیە تیشکی ریمۆت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل وەربگرێت و دواتر بەبێ ئاگاداری خاوەنەکەی ئۆتۆمبێلەکە بکاتەوە. واتە کاتێک تۆ ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیتەوە. ئەم ئامێرە کۆدی کردنەوەکە وەردەگرێت و لای خۆی خەزنی دەکات و دواتر وەک کۆنتڕۆڵەکەی خۆی کاردەکاتەوە، ئەم کارەش بوەتە هۆی دزینی چەندان ئۆتۆمبێل و کەل و پەلی ناو ئۆتۆمبێل لە وڵاتانی ئەوڕوپی.
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کەل و پەلەکانیان لە ناو ئۆتۆمبێڵ جێ نەهێڵن و پارێزی خۆیان وەربگرن .
سەرچاوە techeye.org
