سۆنی مانگی داهاتوو کۆنگرەی IFA ئەنجامدەدات + زانیاری تەواو بخوێنەوە!

سۆنی مانگی داهاتوو کۆنگرەی IFA ئەنجامدەدات + زانیاری تەواو بخوێنەوە!
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، کۆمپانیای سۆنی ئەمجارە کۆنگرەی IFA بۆ ساڵی ۲۰۱٦ دەبەستێت، کۆنگرەکەش لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و لە بەرواری ۹/۱ دا کازوو هیرای دێتەوە بەر دیدی ڕۆژنامەنوسان و ئامادە بووان.
سۆنی بە فەرمی جەختی لەوە کردەوە که نەوەیەکی نوێی Xperia ڕادەگەیەنێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەک ناوی ئامێرەکە (Xperia Xr)دەبێت و لەچەند سەرچاوەیەک به تایبەتی پێگەی GSM Arena چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوه كة تێیدا ئامێرێکی نوێی سۆنیه و لە پێشبینیکراوەکاندا هاتووە که ئەمە بەرهەمەکەی سۆنی دەبێت لە کۆنگرەی IFA 2016.
تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکان:
•دەرچەی USB لە جۆری C
•۲۳ مێگاپێکسڵ کامێرا بە توانای تۆمارکردنی ڕوونی 4K
•کامێرای پێشەوە ۱۳ مێگاپێکسڵ
•ڕامی به توانای ۳ گێگا و ٤ گێگا دەبێت
•پڕۆسێسەری گرافیکی ئەدرینۆ ٥۳۰ دەبێت!
•ڕوونما بەڕوونی ۱۹۲۰×۱۰٨۰.

تا ئێستا ئەو تایبەتمەندیە پێشبینیکراوانه بە فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە و سۆنی هیچ لێدوانێکی نەداوە دەربارەی تایبەتمەندیەکان. هەموو پێشبینیەکان لەسەر ناوێک کۆکن ئەویش ناوی ئامێرەکه بە تەواوی Xr دەبێت، لە چەند سەرچاوەیەکی ترەوه هاتووە کە سۆنی لەگەڵ مۆبایلە نوێیەکەی چەند ئامێرێکی تر نمایش دەکات بەڵام ئەوە وتراوه کە ئامێرەکان نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەکی تێدا نیە! وه ئەوەش وتراوە کە جگە لەمۆبایلێک، سۆنی مۆبایلێکی تریش نمایش دەکات! چاوەڕوانی ڕووماڵی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بن لە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەکەدا.

سەرچاوە www.kitn.net
Top