مانگی داهاتوو مۆبایلێک بە ڕامی هەشت گێگابایت ڕادەگەیەندرێت!
بەڵام ئەمانە هێشتا سنووری پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا نین، دیسانەوە کۆمپانیای LeEco هاتۆتەوە مەیدان، ئەمجارەیان دەیەوێت ببێتە یەکەمین کۆمپانیا بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێک کە ڕامەکەی هەشت گێگا بێت. بەپێی پڕوپاگەندەکان، مۆبایلەکە ناوی LeEco Le2S دەبێت، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلەدا، دەبێتە بەهێزترین و پێشکەوتووترین مۆبایل لە جیهاندا. پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە بە نوێترین و پێشکەوتووترین پڕۆسێسەر کاربکات بە ناوی سناپدڕاگۆن ٨٢١، هەروەها بیرگەی ناوەکییەکەی ٦٤ گێگابایت دەبێت.بەپێی چەند زانیارییەک، ئەم مۆبایلە لە مانگی داهاتوودا لە وڵاتی چین دەست دەکرێت بە فرۆشتنی، پێشبینی دەکرێت لە دواییشدا بۆ چەند وڵاتێکی تر بەردەست بکرێت.لەوانەیە یەکەمجار بێت ناوی ئەم کۆمپانیایەت گوێ لێبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە ناوبانگێکی زۆری لە ئێستادا نییە و زیاتر سەرنجی لەسەر وڵاتی چینە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ڕامی چوار گێگابایت و شەش گێگابایت، ناتوانن داخوازی بەکارهێنەر پڕبکەنەوە؟ ئایا بەکارهێنەری مۆبایل پێویستی بە ڕامی هەشت گێگابایت هەیە؟ ئێوەش دەتوانن لەڕێگای لێدوانەکانی بابەتەوە یاخود لە پەڕەی فەیسبووکەوە بۆچوونەکانتان دەرببڕن.
سەرچاوە www.kitn.net
