سۆنی مانگی داهاتوو پلەیستەیشنی نوێ ڕادەگەیەنێت

سۆنی مانگی داهاتوو پلەیستەیشنی نوێ ڕادەگەیەنێت
وا بڕیارە کۆمپانیای سۆنی یابانی لە ڕۆژی حەوتی مانگی داهاتوودا کۆنگرەیەک ئەنجام بدات لە ویلایەتی نیویۆرک، ئەمەش بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ئامێرێکی نوێی یاری ڤیدیۆیی بە ناوی Playstation 4 Neo. بەهۆی ئەوەی کۆنگرەکە ناونراوە بە “Playstation Meeting” هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکە ئەم کۆنگرەیەی تایبەت بکات بە ئامێری پلەیستەیشن، ئەمەش بۆ ڕاگەیاندنی پلەیستەیشنێکی نوێ بە ناوی PS4 Neo، پێشبینی دەکرێت ئەم ئامێرە نوێیە توانا و کارامەییەکی زیاتری هەبێت لەچاو ئامێری پلەیستەیشن چوار، بەتایبەتی پشتگیری کردنی زیاتر لە ئامێری سەیرکەری خەیاڵی Gear VR و بە هەمان شێوەش پشتگیری کردن لە بیستۆکی Gear VR.

لەبەر ئەوەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا ئامێرێکی نوێی بە ناوی Xbox One S ڕاگەیاند کە تیایدا جۆرایەتی وردی گرافیک بەرزکراوەتەوە و ئامێرەکە پشتگیری لە فیلم و ڤیدیۆی 4K دەکات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بە هەمان شێوە ئەم ئامێرە نوێیەی پلەیستەیشن تواناکانی یەکسان بن بە ئامێرە نوێیەکەی ئێکس بۆکس، وەک توانای سەیرکردنی فیلم و ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و هەروەها کارپێکردنی بەشێکی یارییەکان بەو ڕوونییە بەرزە، جگە لەمانەش گەشەدانی زیاتر بە ئامێری Gear VR.

ئەوەی جێگای باسە، کۆمپانیای سۆنی لە ئێستادا نیازی نییە کە یاری تایبەت بەم ئامێرە نوێیە بڵاوبکاتەوە، واتا ئەو یارییانەی کە لەسەر ئەم ئامێرە کاردەکەن دەبێت لەسەر ئامێری پلەیستەیشن چواریش کاربکەن، بەڵام بێگومان یارییەکانی ئەم ئامێرە نوێیە ڕوونی و وردییەکی بەرزتریان دەبێت بە بەراورد لەگەڵ پلەیستەیشن چوار.

سەرچاوە www.kitn.net
Top