سامسۆنگ مۆبایلی Z2 کە بە سیستەمی وەگەڕخەری تایزن کار دەکات و بە نرخی ٧٠$ ڕاگەیاند
ئەمەی خوارەوەش تایبەتمەندی یەکێک لەو سێ جۆر مۆبایلە هۆشمەندەکە کە ناوی Z2ـە:
ڕوونماکەی قەبارەکەی ٣.٩٧ ئینچە بە ڕوونی 800*480 پیکسڵ و خێرایی پڕۆسێسەرەکەی ١.٥ گێگاهێرتزە، وە ڕامەکەی ١ گێگابایتە و قەبارەی یادگای نێوخۆیی ٨ گێگابایتە.
کامێرای ئەو مۆبایلە ٥ مێگاپیکسڵە بە ڕوونی VGA وە هێزی باتریەکەی ١٥٠٠ ملی ئەمپێرە وە ئەمەش تەواو گونجاوە بۆ کار پێکردنی مۆبایلێک لەو جۆر تایبەتمەندییە، وە ئەم مۆبایلە پشتگیرە لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی 4G LTE و دەست نیشانکردنی جوگرافی شوێنەکان GPS دەکات، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ٢.٤ تایزن کار دەکات.
ئەم مۆبایلە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سعودیا و ئیماڕات بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن وە لە وڵاتانی تورکیا و ئەندۆنیسیاش لە ١١ ئەم مانگەوە بە نرخی ٧٠$ـی ئەمریکی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
سەرچاوە www.kitn.net
